به‌نیازبوو بلێت شنگال فرۆشرا به‌ڵام كه گوتی بزانه چی به‌سه‌ر هات
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ره‌نج سنگاوی، له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی ره‌نج سنگاوی و كۆتایی پێدێنێت”.
د. جوان ئێحسان، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ره‌نج له‌چوارچێوه‌ی خستنه رووی روانگه‌ی سیاسی دا، باس له وه‌زیری مافی مرۆڤ ده‌كات له‌میانی پرسیارێكی پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌كه‌دا به‌ڵام دواجار پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌كه پێی ده‌لێت ببوره وه‌زیری مافی مرۆڤ له كابینه‌ی عه‌بادی نیه”.
پێشتر له‌چوارچێوه‌ی قسه‌كانی دا ئه‌م سه‌رۆك لیسته‌ی یه‌كێتی گوتبووی كه شنگال فرۆشراوه، به‌ڵام كه‌ركووك نه‌فرۆشراوه، هه‌روه‌ها هێرشیش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه و ده‌لێت كاره‌ساتی به‌سه‌ر عه‌فرین هێنا و شه‌ری خۆترێنی كرد، ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌كرد له كه‌ركووك”.
هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رۆك لیسته ده‌شلێـ، من وه‌كو شه‌خس نامه‌وێت ناوی كه‌س بهێنم به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌ت و وه‌زیری مافی مرۆڤ، من رازی نیم له ئهدایهكهیان، به‌ڵام پێشكه‌شكاره‌كه كه ره‌نج سنگاوی بوو، داوای لێبوردنی لێ‌كرد كه هیچ كه‌سێك له كابینه‌كه‌ی عه‌بادی نیه كه وه‌زیری مافی مرۆڤ بێت، به‌مه‌ش سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بهچۆك دادێت”.
ئه‌م ڤیدیۆیه له دروسكراوی په‌یچه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه كه سه‌رتاپای تۆره‌كه‌ی داپۆشیوه .. خواكوڕك له شێوازی دروست كردنی به‌رپرس نیه، ته‌نها نموزهجێكی قسه‌كانی به‌ڵاوه مه‌به‌ستی بڵاوكراوهیهكهیه..