شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ توركیایه‌.. بزانه‌ بۆچی چونه‌

بۆ به‌شداری كردن له‌ كۆنگره‌یه‌كی سێ رۆژه‌ی (کۆنگرەی جیهانیی ئیدارەدانی کارسازی) له‌ ئیسته‌نبۆڵ، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له‌ توركیایه‌، شانده‌كه‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی ئه‌نجام داوه‌”.

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی پیلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە (کۆنگرەی جیهانیی ئیدارەدانی کارسازی) کردووە کە ڕۆژانی ١٦ تا ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ لە شاری ئیستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا هاتووه‌”لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری پلاندانان، لەگەڵ نیهات زەیبەکچی، وەزیری ئابووریی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ تورکیا کرد،هەر لە یەکەمین ڕۆژی کۆنگرەکەدا، وەزیری پلاندانان ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکەی لەگەڵ بەشداربووانی کۆنگرەکە ئەنجام داوە.

Back to top button