ئیسرائیل بۆمبهكهی تهقاند هۆشداریش دهداته رووسیا
تا دێت ململانێی نێوان وڵاتانی دەستوەردەر لە جەنگی سوریا بەهێزتر دەبێت و ڕوسیا کە پشتیوانی مانەوەی ئەسەدو حکومەتەکەیەتی بەردەوام لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا ڕەخنەی توندی لێدەگیرێت.
تایبەت بە پرسی فرۆشتنی سیستەمی بەرگری دژە موشەکی ئێس ٣٠٠ لە لایەن ڕوسیا بە ڕژێمی سووریا،ئیسرائیل هۆشداری توند دەداتە روسەکان و لەو ڕوەوە کەناڵی ٧ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە ئەوە بە دیدی تەلئەبیب هێڵی سورەو پۆتین سەرۆکی ڕوسیا لەلایەن ناتانیاهۆ ئاگادار کراوەتەوە.
ڕوسیا دوای هێرشی سێ قۆڵی ئەمریکا،بەریتانیا و فەرەنسا ڕایگەیاند کە بیریان کردۆتەوە لە فرۆشتنی سیستەمی بەرگری دژە موشەکی جۆری ئێس ٣٠٠ بە سوریا.