سه‌رۆك بارزانی بانگه‌شه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ناكات
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مرۆ ده‌مه‌و ئێواره وابریاره له‌ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان، ده‌ست بكات به بانگه‌شه بۆ خوڵی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ره‌تایی بانگه‌شه‌كه‌ش جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان( نێچیرڤان بارزانی) به‌شدار ببێت و ده‌ست بكرێت به ناساندنی كاندیده‌كان”.
كاوان ئیسماعیل كاندیدی ژماره یه‌كی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له خوڵی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه” بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت‌و تێیدا كاندیدانی پارتی دەناسێندرێن و پەیام و بەرنامەی پارتی‌یش ئاشكرادەكرێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و كاندیده‌ی پارتی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه بە فەرمی پارتی بانگەشە دەستپێدەكات، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، ئامادە دەبێت”.