له‌ باره‌ی دۆخی خۆپیشاندانه‌كان هۆشداری ده‌درێ

خواكوڕك

تا دێت خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی زیاتر خه‌ڵكی له‌ ناوچه‌ب خۆپیشاندانه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ و مه‌ترسی دروستبوونی په‌شێوی و له‌ده‌ست ده‌رچوونی دۆخه‌كه‌ ده‌كرێت، و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیش هۆشیاری له‌ده‌ست ده‌رچوونی دۆخه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی هه‌موو یه‌كه‌كانی بردۆته‌ حاله‌تی ئه‌و په‌ڕی ئاماده‌باشی و زیتر له‌ 10 هه‌زار كارمه‌ندی ئاسایش له‌ناو شاره‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌ یۆ راگرتنی ئارامی شاره‌كان.

شه‌وی دوێنی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 12ی پارتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌سه‌ر باره‌گاكه‌یان كراوه‌ و تائێستاش هیچ كه‌س به‌و بۆنه‌یوه‌ ده‌سگیرنه‌كراوه‌ یان تۆمه‌تبار نه‌كراوه‌ و پێده‌چێ لایه‌نێكی سیایس له‌پشت ئه‌و ته‌قانه‌وه‌ بێت.

له‌ ئێستادا له‌ كه‌لار و رانیه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر رێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ گیراوه‌ و ئاگریان كردۆته‌وه‌، پێده‌چێ تا دوای نیوه‌ڕۆ په‌شێوی و ئاژاوه‌كان زیاتر ببێت.

Back to top button