بوونی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و له‌هه‌رێم ئۆپزسیۆن بوون ده‌چێته چوارچێوه‌ی جاسوسی و هه‌وڵده‌ری رووخانی هه‌رێم
پاش دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له عێراق، هه‌ردوو حزب” كۆمه‌ڵ و گۆڕان” له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه، به‌ڵام چ له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی شاره‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق نه‌كشانه‌وه، چاودێرانی یاسایی و سیاسی پێیان وایه له‌ئێستادا كه گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌تی عێراق به‌شدارن، له هه‌رێمی كوردستان ئۆپزسیۆنن، ده‌چنه خانه‌ی جاسوسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم”.
مانه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی عێراق و بوون به ئۆپزسیۆن له‌هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاودێرانی سیاسی و یاسایی وا لێده‌كات كه به‌جاسوس كردن بۆ حكومه‌تی عێراق پێناسه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان بكه‌ن، چونكه له حكومه‌تی عێراق له ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌مه‌ش واده‌كات، كه كار بۆ حكومه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، له‌ئێستاشدا به‌روونی به‌ئه‌دای ئه‌و دوو حزبه دیاره كه له‌به‌غدا بێ ره‌خنه له‌ناو ئه‌و هه‌موو دزینی نه‌وت و به‌فیرۆدانی پاره دانیشتوون له‌هه‌رێمیش خه‌ریكی ره‌خنه و ئاژاوه‌گێرین”.
چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها پێیان وایه، گۆڕان و كۆمه‌ڵ له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌رووی میدیایه‌وه كاریان بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عێراق كرد دژی گه‌لی كوردستان و كه‌ركووك، وه‌زیره‌كه‌شیان كه وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران بوو، له‌ژێر رێنمایی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا ئاماده نه‌بوو هاوكاری ئاواره‌كانی داگیركاری ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكات”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، به‌شداری كردنی ئه‌و دوو حزبه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له رێگای نووسه‌ر و میدیاكانیان بۆ رووماڵی له‌ناو بردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان روونی ئه‌وه ده‌سه‌ڵمنێێت كه له‌ئێستادا ئه‌م دوو حزبه كه له‌حكومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتن و له هه‌رێمی ئۆپزسیۆنن له‌رووی نه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌چنه خانه‌ی جاسوسی به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تێكدانی حكومه‌ته‌كه، چونكه ئه‌و دوو حزبه له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ رووخانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و به‌ناوی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی”.