فراكسیۆنی پارتی: ناچاربكرێین به‌زۆرینه‌و كه‌مینه تێپه‌ری ده‌كه‌ین پرۆژه یاسایی چاكسازی

ئه‌و حزبانه‌ی كه‌به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، ئه‌مرۆ بوونه‌ته گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆژه یاسایی چاكسازی و رێگری ده‌كه‌ن له‌ئه‌نجامدانی چاكسازی، له‌به‌رامبه‌ر دا فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا داوای لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ساز بكرێت، تا بە زووترین كات یاسای چاكسازی مووچە و خانەنشینی تێپەڕێت، هاوكات ڕایشدەگەێنێت، بەپێی یاساكە، پاشەكەوتی مووچە نامێنێت”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زاری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان رایگه‌یاند”بە مەترسی دەزانین یاسای چاكسازیی مووچە و خانەنشینی دەستیدەستی پێ بكرێت، ئێستا هەست بە بوونی هەوڵێك بۆ موماتەڵەكردن بەو یاسایە دەكرێت ده‌شلێـ” فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمان بگەنە ڕێككەوتنێك لەسەر پڕۆژەیاساكە، بەڵام تاوەكوو ئێستا جیددیاتێك لە تێپەڕاندنی یاساكەدا نابینن، بۆیە دوو داوایان هەیە، بە فەرمی داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن، كەوا سبەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكفڕاكسیۆنەكان بۆ گەییشتن بە ڕێككەوتن لەسەر تێپەڕاندنی یاساكە بكرێت، هەروەها یادداشتێكیشیان پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە و داوایان كردووە، كەوا لە ماوەی حەفتەیەكدا پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام بدات بۆ دەركردنی یاساكە بە زووترین كات، چونكە ترسیان لەوەیە كەوا یاساكە بخرێتە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ( ئومێد خۆشناو) له كۆنفراسی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاند”فڕاكسیۆنی پارتی ئامادەن تاوەكوو گەییشتنی نەمانی خانەنشینی بۆ پەرلەمانتاران، پشتیوانی لەو یاسایە بكەن و، دەشڵێـ”پشتیوانی لە پڕۆژەكەی حكوومەت دەكەین، داوای بەركاركردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراقی كراوە بۆ پلە تایبەتەكان، ئەمەیش خراپ نییە، روونیشی كردەوە، بە هۆی یاسای چاكسازیی مووچە و خانەنشینییەوە، پاشەكەوتی مووچە نامێنێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەند دەكرێت مانگانە هەر ٣٠ ڕۆژ جارێك مووچە دابەش بكات”.