نزار محهمهد : شاسوار حەدی نییە بتوانێ شوێن پێی نەوشیروان مستەفا ھەڵبگرێت
نزار محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی ھەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “ھەموو کەسێک ئازادە چۆن بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکات، بێگومان ئێمە بە شێوازێکی ئاشتییانە بانگەشە بۆ لیستەکەی خۆمان دەکەین، بەڵام ئێستا شاسوار عەبدولواحید، ھەوڵی ئەوە دەدات ناوی خۆی بخاتە نێو ناوانەوە، بۆیە لیستی دامەزراندووە، ئامانجی ئەوەیە دژایەتیی گۆڕان بکات، بەڵام ئەو کەسە لای ئێمە ھیچ بایەخێکی نییە و ناتوانێ دژایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان بکات”.
ئهو ئەندامهی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی ھەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان راشیگهیاند:” “خەڵکی سلێمانی زۆر لەوە ھۆشیارترن بە قسەی باق و بریقی ئەو بارزگانە ھەڵبخەڵەتێن، چونکە ھەموومان دەزانین سەرمایەی ئەو کەسە گوماناوییە و پارەی هەزاران ھاووڵاتیی خاوەن پشکی (چاڤیلاند)ی خواردووە، بەڵام ئێمە دەزانین شاسوار عەبدولواحید ئیش بۆ ئەو لایەنانە دەکات کە پشتگیریی دەکەن”.
نزار محەمەد، ئاماژەی بەوەش داو دەشڵێت: ” شاسوار عەبدولواحد ناتوانێ تەنگ بە بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبچنێ پێموایە ھیچ کورسییەکی پەرلەمانی ناھێنێت، دواجار ئێمە کێبڕکێ لەگەڵ ئەودا ناکەین”.
سهبارهی به لاسایكردنهوهو ناوهینانی ( نهوشیروان مستهفا ) لهلایهن شاسوار عبدالواحیدهوه (نزار محهمهد ) گووتی :”شاسوار عەبدولواحید حەدی نییە بتوانێ شوێن پێی نەوشیروان مستەفا ھەڵبگرێت، ناشتوانێ مونافەسەی ھیچ سەرکردەیەکی گۆڕان بکات”.