كاكه‌مین نه‌جار: به‌بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام وبه‌ڕێزه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی 4ی2018 له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا ، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ست پێكرد به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵا و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ، یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست پێكرد .

ئیواره‌ی ئه‌مڕۆخۆپێناساندنی كاندیدانی پارتی له‌سنوری هه‌ولێر له‌به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، وه‌به‌رنامه‌ی پارتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی ده‌بێـت بۆ ئاماده‌بووان و شه‌قامی كوردی خسته‌ ڕوو .

له‌ده‌ستپێكی ووتاره‌كان كاكه‌ مین نه‌جار به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ووتاری به‌خێر هاتن و ڕونكردنه‌وه‌ی پێویستی دا له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا گووتی : به‌بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام و به‌ڕێزه‌وه‌ پارتی له‌سنوری هه‌ولێر ده‌ست به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ كاندیدانی ده‌كات ، وه‌پارتی كه‌پارێزه‌ری خاكی كوردستان و قوربانی بۆی داوه‌ له‌شه‌ڕی داعش و وه‌له‌شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی شه‌ڕی خاكی كوردستانی كرد له‌پێناو پارێزراوی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان بۆیه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێویسته‌ ده‌نگ بده‌ن به‌پارتی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن

Back to top button