نێچیرڤان بارزانی : ته‌واوی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر ئاڵای پارتی دێته‌ دی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی نیسانی 2018 له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا ، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ست پێكرد به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵا و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست پێكرد.

نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مه‌ڕاسیمی یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی پارتی له‌شاری هه‌ولێر له‌به‌شێك له‌ووته‌كانی ڕایگه‌یاند : هه‌ڤاڵان تا پارتی به‌هێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت ، پارتی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان دامه‌زراوه‌ ، پارتی پارێزگاری له‌خاكی كوردستان كردووه‌ و پێكهاته‌یته‌كی گرنگی كوردستانه‌ و هه‌رواش به‌گرنگی ده‌مێنێته‌وه‌ ، وه‌پارتی بڕوای به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌یه‌ .

جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند : پارتی به‌هیچ لایه‌ن و ناحه‌زو دوژمنێك له‌خه‌بات و تێكۆشانی سارد ناكرێته‌وه‌ ، به‌ڵكو پارتی تا به‌هێز بێت ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر له‌ڕێگا ده‌بێت ، ته‌واوی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر ئاڵای پارتی دێته‌ دی ، وه‌پارتی پارتێكی دیموكراته‌ بۆیه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان ، وه‌یه‌ك سه‌ركرده‌مان هه‌یه‌ له‌ژێر ئاڵای ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ داهاتومان بۆ مافه‌كانمان بۆ به‌ده‌ست هێنانیان .

پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ھەمیشە پەیامی دیموکرسی و خەباتە لە پێناو وەدیھێنانی ئازادی و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان، پەیامێک ڕۆچوو بەنێو ئەزموونە مێژووییەکاندا.

Back to top button