نێچیرڤان بارزانی باسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-4-2018 پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی لە هەولێر دەستپێکرد. نێچیرڤانی بارزانی، لە بانگەشەی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هۆڵی ( سه‌عد عه‌بدوڵا) گوتارێکی پێشکەشکرد.
 
نێچیرڤان بـارزانـی تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆلی سه‌رۆك بارزانی و ڕایگه‌یاند :” له‌2003 وه‌ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ، كارى گه‌وره‌ى بۆ كورد كرد له‌به‌غدا وه‌له‌ڕه‌شنووسى ده‌ستورى هه‌میشه‌ى عێراق توانى مافه‌ ڕه‌واكانى كوردستان جێگیر بكات”.
 
نێچیرڤــان بارزانی له‌ گوتاره‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند :” پارتى دیموراتی كوردستان پێگه‌یه‌گى گرنگى پێكهاته‌یى عێراقه‌، پارتى سازش له‌مافه‌ ده‌ستوریه‌كانى خه‌لكى كوردستان ناكات ، پارتى ده‌یه‌وێت به‌هێزێكى گه‌وره‌وه‌ له‌به‌غدا بمینێته‌وه‌” .
 
له‌ كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا ( نێچیرڤان بارزانی ) گوتیشی : یه‌ك ده‌نگیش بۆ پارتى گرنگه‌ ، ده‌بێت هه‌موومان ڕۆژى هه‌ڵبژاردن بچینه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان ده‌نگ به‌ 184 بده‌ین. پارتی دیموکراتی کوردستان خۆڕاگرانه‌ و شێلگیرانه‌ خاوەنی دۆزە گەورەکەیە، دۆزی گەلێک، کە بەردەوام لە کۆڕی ڕاستەقینەی خەبات دایە لە پێناو چه‌ندین چەمکی ڕۆشنیی سەردەمیانە، کە خۆیان لە: ئازادی، پێکەوەژیانی دیموکراسی و کوردستانێکی گەشتر بەرجەستە دەکات.
Back to top button