بۆچی دوێنێ ئه‌و هه‌موو هێزه له ناو هه‌ولیر بڵاوه‌یان پێكرابوو
خواكوڕك
دوێنێ له‌چه‌ند مالپه‌ڕێكی نزیك له‌باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی وێنه‌ی چه‌ند هێزێكی پۆلیس و ئاسایش بڵاوكرایه‌وه و وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ئه‌مرۆ هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هۆكاری بڵاوه پێكردنی ئه‌م هێزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌راسیمی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێك له وڵاته عه‌ربیه‌كان.
مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژی دووشەممە 26ـی 9ـی 2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بوو.
مه‌راسیمه‌كه له هۆتێلی دیڤانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه و به‌هۆیه‌وه به‌شداریێكی فراوان له قونسوڵگه‌ری و كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حكومی به‌شداریان تێدا كردووه، بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌ش ئه‌م هێزانه له شه‌قامه‌كانی نزیك بینای هۆتێله‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.