بزانه‌ ئه‌مرۆ چیان له‌ مالیكی كرد

میدیا عه‌ره‌بیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ له‌ ناوچه‌ی به‌یاع له‌ باشووری به‌غدا كه‌ زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌ن، ده‌ستیان به‌ لێكردنه‌وه و دراندنی و شێواندنی وێنه‌كانی ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ كراوه و به‌ر تاكه‌ پێڵاو دراوه‌‌، هاوكات سه‌رچاوه‌كانی تر كه‌ به‌ڤیدیۆ بڵاویان كردۆته‌وه‌، له‌ مه‌یدانی ته‌حریر له‌ناوه‌راستی به‌غدا، وێنه‌ و پۆسته‌ره‌كانی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا دڕێنراون و لێكراونه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ و كاندیده‌كانی دیكه‌شیان”.

تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی په‌یچه‌ عه‌ره‌بیه‌كان ڤیدیۆ و وێنه‌ی  هاووڵاتییه‌كی عێراقییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كاتێك پێڵاوه‌كانی ده‌كێشێت به‌ ده‌م و چاوی عالییه‌ نسه‌یف و نووری مالیكیدا و پێیان ده‌ڵێت “گه‌نده‌ڵه‌كان” ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پاش رووخانی رژێمی به‌عس به‌هه‌مان پێشوه‌ هاوڵاتیانی به‌غدا هێرشیان كرده‌ سه‌ر وێنه‌ و په‌یكه‌ره‌كانی سه‌دام حوسێن و ئه‌م دیمه‌نانه‌ هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ په‌لاماری ئێستا هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب”.

Back to top button