جارێكی تر هێرشی كرده‌وه سه‌ر مه‌لا به‌ختیار
پاش هێرشی محموود سه‌نگاوی بۆ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار ماڵپه‌ری سه‌ر به مه‌لا به‌ختیار له وه‌ڵامی مه‌حموود سه‌نگاوی هێرشی كرده سه‌ری سه‌نگاوی به پیاوی راكردوو له به‌ره‌كانی شه‌ر و پێناسه كردوو ماڵپه‌ره‌كه له نووسینێكدا رایگه‌یاندبوو، مەحموود سەنگاوی بە ھەڵاتن لە بەرەکانی شەڕ و تاڵانکردن و چەند بابەتێکی دیکە تۆمەتبار کرد، له‌به‌رامبه‌ر دا مه‌حموود سه‌نگاوی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ده‌لێـ”مەلا بەختیار پیاوێکی ئاخرشەڕە لە سیاسەتدا، بۆیە لە ئاخری تەمەنیدا کەوتووەتە موھاتەرات بەرامبەر حزبە سیاسییەکان، کاتی خۆی تا شەڕی ناوخۆ بوو، بەرامبەر پارتی وەستابوو، دواتر بەرامبەر لایەنەکانی دیکە و بزووتنەوەی گۆڕان، ئێستاش بەرامبەر ھاوپەیمانییەکەی بەرھەم ساڵح و نەوەی نوێ کەوتووەتە موھاتەرات و ھەموویانی کردووەتە دوژمنی یەکێتی”.
مه‌حموود سه‌نگاوی له لێدوانێكی دا له‌به‌رامبه‌ر مه‌لا به‌ختیار ده‌لێـ”مەلا بەختیار پیاوێکە لە ڕووی ئیتیکەوە کێشەی هەیە، کادیرانی ناو حزبەکەی خۆمان پێی دەڵێن پیاوێکە ناتوانێ خۆی بپارێزیت و ده‌شلێـ”مەلا بەختیار ھەر جارە و کۆمەڵێک کەس لەنێو یەکێتی دوور دەخاتەوە. دەچێتە ھەر شوێنێک، کۆمەڵێک پۆلیس و ئاسایش دێنێت و ھۆڵەکان پڕ دەکەن، تا بڵێن ھۆڵەکان قەرەباڵغە. ئەگەر خەڵک دەنگ بە یەکێتی نەدات، لەبەر مەلا بەختیار دەنگی پێ نادات. لەسەر سیاسەتی ھەڵەی مەلا بەختیار خەڵک بەڕاستی یەکێتی لەبەرچاو کەوتووە، ئەگینا یەکێتی بەڕاستی کەسێکی گەورەیە”.
مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌وه‌شی به ماڵپه‌ری باس راگه‌یاندووه”ئێمە ئەسڵی یەکێتی و ڕێبازی مام جەلالین و یەکێتی جێناھێڵین ده‌شلێـ” مه‌لا به‌ختیار نەخۆشیی قیادەی ھەیە و تووشی کۆمەڵێک کێشە بووە کە بەھۆیەوە لەبەرچاوی خەڵکی کوردستان ناشرین بووە، گوتیشی یەکێتی دەریایەکی گەورەیە و بە دەمی مەلا بەختیار پیس نابێ، یەکێتی لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبێ، ڕۆژگاریش وردە وردە ئەو پیاوە ناشرینە دەخاتە لاوە”.