شه‌ری نێوان گۆڕان و شاسوار گه‌رمتر ده‌بێت
له ئێستادا پارێزگای سلێمانی بۆته ناوه‌ندێكی گه‌رمی شه‌ری لایانه‌كانی كوردستانی و عێراقی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی خه‌ڵكی سلێمانی به‌تایبه‌تی شه‌ری نێوان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و گۆڕان له‌گه‌ڵ شاسوار و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لیسته عه‌ره‌به‌كانیش هاتوونه‌ته ناو شاری سلێمانی و چاویان بڕیوه‌ته، ده‌نگی خه‌ڵكی سلێمانی”.
شه‌ڕی نێوان گۆڕان و حزبه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، به‌رده‌وامه ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رایگه‌یاندووه” شاسوار عەبدولواحید کە ئێستا گرووپێکی سیاسی دروست کردووە، بازرگانێکی گوماناوییە و بۆ دژایەتیکردنی گۆڕان لیستی دامەزراندووە، هه‌رووه‌ها ده‌شلێـ”ھەموو کەسێک ئازادە چۆن بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکات، بێگومان ئێمە بە شێوازێکی ئاشتییانە بانگەشە بۆ لیستەکەی خۆمان دەکەین، بەڵام ئێستا شاسوار عەبدولواحید، ھەوڵی ئەوە دەدات ناوی خۆی بخاتە نێو ناوانەوە، بۆیە لیستی دامەزراندووە، ئامانجی ئەوەیە دژایەتیی گۆڕان بکات، بەڵام ئەو کەسە لای ئێمە ھیچ بایەخێکی نییە و ناتوانێ دژایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان بکات”.
نزار محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی گۆڕان له لێدوانێكی میدیایی دا رایگه‌یاندووه”خەڵکی سلێمانی زۆر لەوە ھۆشیارترن بە قسەی باق و بریقی ئەو بارزگانە ھەڵبخەڵەتێن، چونکە ھەموومان دەزانین سەرمایەی ئەو کەسە گوماناوییە و پارەی هەزاران ھاووڵاتیی خاوەن پشکی (چاڤیلاند)ی خواردووە، بەڵام ئێمە دەزانین شاسوار عەبدولواحید ئیش بۆ ئەو لایەنانە دەکات کە پشتگیریی دەکەن، ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ده‌شلێـ”پێموایە ھیچ کورسییەکی پەرلەمانی ناھێنێت، دواجار ئێمە کێبڕکێ لەگەڵ ئەودا ناکەین، بەڵکوو کێبڕکێ لەگەڵ یەکێتی و پارتی دەکەین”.
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌لایان شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”شاسوار عەبدولواحید حەدی نییە بتوانێ شوێن پێی نەوشیروان مستەفا ھەڵبگرێت، ناشتوانێ مونافەسەی ھیچ سەرکردەیەکی گۆڕان بکات، ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسی گۆڕان له‌كاتێك دایه كه شه‌ری نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه”.