مه‌لا به‌ختیار جارێكی تریش باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات بزانه‌ ئه‌مجار چی ده‌لێت

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، چه‌ندین جار هێرشی كرده‌ سه‌ر گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ خائین و كاڵفام له‌قه‌ڵه‌می داوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا جارێكی تریش هێرش ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر خیانه‌تكاران و ده‌لێـ”ئاراس جەنگی هیچ ئەرکێکی لەلایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە پێ نەدراوە و یەکێتی بەرپرسیارێتیی کارەکانی ئەو لە ئەستۆ ناگرێ، ده‌شلێـ”ئەوانەی کەیسی ئەمنی و سەربازیی کەرکووکیان گرتە دەست، ئەوانە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەڵەیان کرد. دەشڵیت:بەڵێ ئەوانە یەکێتی بوون کە ھەڵەیان کرد”.

له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جارێكی تر باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات كه‌ له‌لایان( بافل و لاهور و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا) چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی تری فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌نجام درا، ده‌لێـ”بە بۆچوونی من، ئەگەر ئەو ھەڤاڵانە ئەوکات بەیاننامەیەکیان دەرکردایە و بیانوتایە لە دانوستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی کشاوینەتەوە و بەغدا وای وتووە، ئەوا ئێستا ھیچ کام لەو قسە و قسەڵۆکانە دروست نەدەبوو، بەڵام کە بەیاننامەیان دەرنەکرد ئێستا ئەو قسە و قسەڵۆکانە دروست بوون، پاشان ده‌شلێـ”بابەتى ١٦ی ئۆکتۆبەر لەکۆنگرە دێتە پێشەوە، ئێمە داوای لیژنەی لێکۆڵینەوەمان لەپەرلەمانی کوردستان و دادگای کوردستان کردووە، ھەر ھەڵەیەک لەسەر ئەو ھەڤاڵانەی ئێمە ساغ بێتەوە، بێگومان ئێمە لایەنگری سزادانیانین”.

هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باس له‌ خائین ئاراس جه‌نگی ده‌كات  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات”ئاراس جەنگی تەنھا لەسکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە، مەکتەبی سیاسی ھیچ ئەرکێکی پێ نەسپاردووە لە کێشەکانی کەرکووک یاخود لەپاش و پێش کەرکووک، واتە ھیچ پۆستێکی فەرمی سیاسی و سەربازی لەناو یەکێتی نیە، بۆیە مەکتەبی سیاسی و یەکێتی ھیچ بەرپرسیارێتییەکی ھەڵناگرن، بەڵام ئەگەر دوای لێکۆڵینەوە بەڵگەی لەسەر سەلمێنرا، ئەوا ئێمە لایەنگری سزادانیانین، نەک ھەر ئەو، ئەگەر مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش بێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خائینی گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تاوه‌كو ئێستا له‌ناو خودی یه‌كێتیش سزا نه‌دراوه‌ن”.

Back to top button