له كه‌ركووك ئه‌و پۆسته‌رانه‌ی به زمانی كوردی دروشمی له‌سه‌ر نوسراوه لێده‌كرێنه‌وه
له‌كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروشمه‌كانی كوردستانیه‌تی كه‌ركووك و ئاڵای كوردستان به هیچ پۆسته‌رێكی حزبه كوردستانیه‌كان وه‌نیه, به‌ڵام هیچشتان پۆسته‌ره‌كانیان له كه‌ركووك لێده‌كرێنه‌وه‌و حزبه‌كه‌ی هادی عامری پۆسته‌ری كاندیدانی له‌سه‌ر پۆسته‌یر كاندیدانی خزبه‌كوردستانیه‌كان ده‌دات.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكورك شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ی كه‌ركووك و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه, وێنه‌و پۆسته‌ری حزبه كوردستانیه‌كان درێندراون سوكایه‌تی به دروشم و وێنه‌كان كراون.
هه‌روه‌ها له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك هه‌موو ئه‌و پۆسته‌رانه‌ی كه به زمانی كوردیان له‌سه‌ری نوسراوه لێكراونه‌ته‌وه یان وێنه‌ی حزبه‌كه‌ی هادی عامری له‌سه‌ر وێنه‌كانی حزبه كوردیه‌كان دراونه‌ته‌وه.