ئاڵا تاله‌بانی: خه‌لكی كه‌ركووك ده‌بێت عێراقی بوونی كه‌ركووك بسه‌ڵمێنن
دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی كه‌ركووكیان داگیركرد, جگه له. لهسةركارلادانی زۆربه‌ی به‌ر پرسه كورده‌كان ئێستا شاره‌كه رووبه‌رووی ته‌عریب بووه‌ته‌وه, ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌لێت كه‌ركووك شارێكی عێراقیه نه‌ك كوردستانی خه‌لكی شاره‌كه‌ش ئهیسهڵمێنن.
ئاڵا تاله‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌ر بژێری لیستێكی عه‌ره‌بی به مالپه‌ری (الغدا)ی راگه‌یاندووه:” كه‌ركووك ئێستا گه‌ڕا وه‌ته‌وه باوه‌شی عێراق و له ئێستادا له رووی ئیداری سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوری خۆی له‌و شاره‌دا جێبه‌جێده‌كات, پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئازادانه‌و بێ كێشه‌ی تێیدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی ده‌شلێت:” حكومه‌ت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێكرد له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ سه‌ر عێراق, ده‌بێت له هه‌لبژاردنی داهاتوو خه‌لكی شاره‌كه عێراقی بوونی شاره‌كه بسه‌ڵمێنن و ده‌نگ به‌و حزب و لایه‌نانه بدات كه دژ به عێراق هه‌نگاو نانێن.