كولهكه دهرمانه بۆ ئهو كهسانهی نهخۆشی گورچیلهیان ههیه.
كولەكە یەكێكە لەو ڕووەكانەی لە كۆنەوە مرۆڤ بۆ خواردن بەكاری هێناوە و زۆر سوودی تەندروستی هەیە و پێویستە لە خواردنی رۆژانەدا هەبێت، زۆر باشە بۆ سیستەمی هەرس ئاستی كۆڵیسترۆڵ لە جەستە رێك دەخات و زۆرێك له نهخۆشیه كووشندهكان له نێو دهبات.”
سوودە تەندروستییەكانی كولەكە بریتین لهمانهی خوارهوه:-
-گورچیلە چالاك دەكات، یەكێك لە سوودە گرنگەكانی كولەكە باشتركردنی كاری گورچیلەیە، خواردنی كولەكە رێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت و ڕێژەی ئەو پێكهاتانە كەم دەكاتەوە كە بەردی گورچیلە بەرهەم دەهێنن.
-ئێسك پتەوتر دەكات، ئەم سەوزە نایابە هەندێك كانزای گرنگی تێدایە كە پێدوایستی ئێسك بۆ كانزاكان پڕ دەكەنەوە، ئەمەیش باشترین چارەسەرە بۆ كەمپتەوی ئێسك نەخۆشییەكانی ئێسك و پوكانەوەی ئێسك.
-تەندروستی خانەكان باشتر دەكات، ناوەرۆكێكی گرنگی پێكهاتەی خۆراكی تێدایە وەكو ڤیتامین C، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجینی لەش دەدات پارێزگاری لە خانە و ماسوولكەكان دەكات.
-سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، كولەكە دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینی سەوزەییە، بۆ بنیاتنانی ماسولكە، پێست، قژ ، نینۆكەكان گرنگە، جیا لەوە ئەم پرۆتینە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، یارمەتی چاكبوونەوەی شانەكان دەدات.
-هەرسكردن باشتر دەكات، سەوزەی كولەكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ بەوهۆیەوە پرۆسەی هەرس كردن باشتر دەكات، رێگە لە قەبزی و دروستبوونی گاز دەگرێت و چەندان سوودیش بە ڕیخۆڵە و گەدە دەگەیەنێت.
-ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە، زۆری ڕیشال لە كولەكە ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە و لە مەترسی و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ دوورتان دەخاتەوە.