رافا بێنیتیز ئهم دوو یانهیه دهگهنه یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

رافایل بینیتێزی راهێنەری پێشووی یانەکانی لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی، باس لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات و دەڵێت یانەکانی لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید دەگەنە یاری کۆتایی.”
بینیتێز كه راهێنهری پێشووی ههردوو یانهی ریدز و مهلهكی بووه، ئهوهش دهڵێت.” هەموو یانەکان توانای ئەوەیان هەیە بگەن بە یاری کۆتایی ، لیڤەرپوڵ بەهێزەو یاری ریاڵ مەدرید و بایرن میونخیش یارییەکی بەهێز دەبێت، بەڵام من وای دەبینم ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ یاری کۆتایی ئهنجام بدهن و یاریەکەش بە تام چێژ دەبێت ئەگەر ئەو دوو یانەیە یاری کۆتایی بکەن.”
ئهوهی شیاوی گوتنه.” بڕیار وایه یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی لە رۆژانی 25 و 26ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و یارییەکانی گەڕانەوەش کە رۆژانی 1و 2ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.”