جۆن سینا هه‌واڵه ناخۆشه‌كه‌ی راگه‌یاند.
جۆن سینا، ئه‌ستێره‌ی یاری زۆرانبازی ئازاد، هه‌واڵێكی ناخۆش به هانده‌رانی راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.” كه له ده‌زگیرانه‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه داوا ده‌كات رێزیان لێبگیرێت پاش جیابونه‌وه‌شیان.”
نیكی بێلا، ده‌سگیرانی جۆن سینا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر له تویتێكدا ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.” كه پاش بیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر و 6 ساڵ له پێكه‌وه‌بوون، بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان داوه، به‌ڵام جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه خۆشه‌ویستی ئڕێزییان بۆ یه‌كتر ده‌مێنێت و دا‌واشیان له هانده‌رانیان كردووه كه رێز له ژیانی تایبه‌تییان بگرن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاربوو 20 ڕۆژی كه له مانگی داهاتوودا جۆن سینای 40 ساڵ و نیكی بێلای 34 ساڵی ده‌سگیرانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام كۆی پرۆسه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بڕیاری هه‌ردوولایان وایه كه جیاببنه‌وه و ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ر نه‌گرێت.”