به‌وێنه…به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به توندی وه‌ڵامی ئه‌م كاندیده‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه.

له باره‌ی پروپاگه‌نده‌ی،كاندیده ژنه‌كه‌ی گۆڕان له پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت.” ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكات دووره له راستی و ئاسایش تێكه‌ڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نابێت به هیچ جۆرێك، به‌و قسانه‌ی ده‌یه‌وێ خۆی ده‌ربخات و خۆی پێ بناسێنێ.”
له چه‌ند رۆژی رابردوو پاش ئه‌وه (هێڤی هه‌یاڤ) كاندیدی گۆڕان له پارێزگای هه‌ولێر پاش ئه‌وه‌ی وای باسكرد كه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه له هه‌ولێر، رێگری له كه‌س و كاری كراوه و به ته‌قه بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌ڵام له‌و باره‌وه، (د.تارق نوری) به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، له لێدوانێكدا ته‌واووی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌دده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت” بەهیچ شێوەیەک ئەو قسەیە ڕاست نییە و ئاسایش هیچ تێکەڵی کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن نابێت، بەڵکوو ئەم بابەتە پەیوەندی بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە هەیە کە پۆلیس و هاتوچۆ و شارەوانی لێی بەرپرسن. گوتیشی: ”ئاسایش تەنیا دەیەوێ ئەم مانگە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەبێ کێشە و ئاژاوە بڕوات“.
به‌رێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه.” كه لە جیاتی هەڵواسینی پۆستەر، بە پروپاگەندە لە دژی ئاسایش، ڕیکلام بۆ خۆی دەکات و ئەمە هیچ ڕاست نییە، هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه، هۆشداریشی بە هەر لایەنێک دا کە بیانەوێ ئاسایش تێکەڵ بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەوانە با ئەم کارە نەکەن، ئاسایش ئەرکێکی گەورەتری لە ئەستۆیە کە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتییانە تاوەکوو هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام‌دا بکرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌وه گه‌یشتبێت كه ئاسایش ئه‌ركی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر شانه، نه‌ك ئه‌م ئیشه و كه كار و ئه‌ركی ئه‌وان نیه.”