جارێکی تر لە سوریا درا

 
ئاژانسی هەواڵی سانا ی سەربە ڕژێمی ئەسەد بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەوڕۆ چەندین موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی شوعەیرات کراوەو هێزە بەرگریەکانی ئاسمانی توانیویەتی پێش گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ئاسماندا بیان تەقێنێتەوە.
 
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری سوریا ئەمریکای بە بەرپرس لەو هێرشە تۆمەتبار کرد بەڵام وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بێ ئاگایی خۆی لەو هێرشە ڕاگەیاند.
 
سەرچاوە میدیاییەکان پێچەوانەی میدیاکانی ڕژێمی ئەسەد باس لە زەرەرو زیانێکی گەورە دەکەن کە بەر توانا سەربازیەکانی ئەسەد کەوتوەو گومانیش دەکەن هێرشەکان لە لایەن ئیسڕائیلەوە ئەنجام درابێت نەک ئەمریکا
Back to top button