مهسعود حهیدهر دهستلهكاركێشانهوهی خۆی پێشكهش بهگۆڕان كرد
مهسعود حهیدهر ئهندام پهرلهمانی گۆڕان له پهرلهمانی عێراق، دهستهلهكاركێشانهوهی خۆی پێشكهش به گۆڕان كرد”.
كهناڵی سۆمهرییهنیوز له ههواڵێكی دا كه ئهمرۆ بڵاوی كردۆتهوه ئاشكرا دهكات كه مهسعود حهیدهر ئهندام پهرلهمانی عێراق لهسهر فراكسیۆنی گۆڕان، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بەبزووتنەوەی گۆڕانو فراكسیۆنی بزووتنەوەكە لەبەغدا.
مەسعود حەیدر، لە 15ی سوباتی رابردوو رایگەیاند، كە هیچ پەیوەندییەكی بەفراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نییە، ئهمه لهكاتێكدایه كه تائێستا هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی رووننەكردووەتەوەو بەفەرمیش لەو بارەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.
دهقی نامهكه…
هاوڕێیانی بەرێز..
پاش سڵاو
دوای دیراسەتكردنی چوار ساڵی كاركردنم لەپەرلەمانی عێراق و وەزعی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و نەھج و سیاسەتی بزووتنەوەكە، دوای نۆ ساڵ خەباتكردن لەرێگای بزووتنەوەی گۆرانەوە بۆ میللەتەكەم، گەشتمە ئەو قەناعەتەی ،كە دەستلەكار بكێشمەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەكو حزبو وەكو فراكسیۆن و ئەو دوو مانگ و نیوەی ماوە لەم خولەی پەرلەمان وەكو كوردێكی بێ لایەن نوێنەرایەتی بكەم.
دەمەوێ سوپاسی ھەمووتان بكەم بۆ چوار ساڵی پێكەوە كاركردن لەم خولەی پەرلەمانی عێراق، دڵنیاتان دەكەمەوە لەم چوار ساڵە زۆر بە دڵسۆزی و بە ویژدانەوە بەرگریم لە مافەكانی میللەتەكەم كردوەو ھەمیشە بەرژەوەندی خاك و خەڵكی كوردستانم خستۆتە پێش ھەموو شتێك.
ھۆكارەكان زۆرن بۆ گەیشتنم بەم قەناعەتەو لەكاتی گونجاو بۆ بەرێزتانی رووندەكەمەوە. دەمەوێ سوپاسی ھەموو ئەو ھەڵسوراوە بەرێزانە بكەم وە لە پێش ھەموویانەوە رەوانشاد كاك نەوشیروان و ھەموو دەنگدەرانم، كە ئەمانەتی نوێنەرایەتی كوردیان خستە سەرشانم.
لەگەڵ ھاورێ كوردەكانم لە پەرلەمان وەكو ئەركێكی نیشتمانی، ئەخلاقی و نەتەوەیی و ئاینی و سیاسی درێغیم نەكردوەو ئەوەی لەتوانام بووە ھەوڵم بۆی داوە بۆ بەرگری لە مافە دەستوری و یاسایی یەكانی كورد، ھەمیشە لە خەمی قووتی خەلك وچارەسەركردنی كێشەكانیان بوومە و گوێم بە حزبایەتی و ململانێ سیاسێكانی حزبە كوردێكان نەداوە و زۆرجار تەفسیری ھەڵەی بۆ كراوە و دوور لە گشت ئاكارێك تۆمەت و تەشھیرم ئاراستە كراوە. ئەو ئەركەی كەوتە سەرشانم بە پاكی و ئەمانەتەوە گەیاندمە جێگا و ھەمیشە لەبەرەی بەرگری بوومە لە مافی خەلك و خاكی كوردستان بە شایەتی ھەموو كوتلەو حزبەكانی ناو پەرلەمانی عێراق. بەرانبەر خواو میللەتەكەم روسورو سەربەرزم و ھەمیشە لەخانەی گەل و نیشتمان دەبم.
براتان
مسعود حیدر
٢٠١٨/٤/١٧
بەغداد