له‌هه‌ولێر پێشكه‌وتووترین کارگەی ریسایکلینی زبڵ داده‌مه‌زرێت و كێشه‌ی زبڵ له‌هه‌ولێر نامێنێت
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی وابریاره كارگه‌ی ریسایکلین له‌ناوچه كانی قرژاڵه‌ی شاری هه‌ولێر دامه‌زرێت، به‌مه‌ش کێشەی زبڵ و خاشاکی هەولێر بە تەواوی چارە بکرێت، سەرچاویەکیش ده‌لێـ” لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیە بە تەواوی چارە دەکرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتووگوزاری هه‌رێمی كوردستان به مالپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه”بڕیارە کارگەیەکی ریسایکلین لە ناوچەی کانی قڕژاڵەی نزیک شاری ھەولێر دابمەزرێت، کارگەکە دووبارە ئەو زبڵ و خاشاکە بۆ مەبەستی دیکە سوودی لێوەردەگیریت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” کە ساڵانێکە بەھۆی زۆری زبڵ و خاشاکێکی زۆرەوە دانیشتوانی رۆژئاوای شاری ھەولێر ھەراسان بوون، وەزارەتیش دەمێکە دەستی کردووە بە ھەنگاوەکانی چارەکردن، بەڵام ڕێچارەکانی پێشوو کاتی بوون، “بە دامەزراندنی کارگەی ریسایکلین کێشەکە بە یەکجاری بنەبڕ دەکرێت؛ ئیدی شتێک بە ناوی فڕێدان و لەنێوبردنی زبڵ و خاشاک بەو شێوازەی پێشوو نامێنێ.”