له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كوردستان ده‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ چوونه به‌غدا

هه‌ریه‌كه له حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید و به‌شێك له‌یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی ده‌نگ بۆ به‌غدا كۆده‌كه‌نه‌وه، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك باش بیر له‌و په‌یامه بكاته‌وه، تێده‌گات ئه‌وان بۆ له‌ناو بردنی كوردستان و به‌رده‌وامی مووچه بڕێن و دژایه‌تی پارتی و هه‌رێم ده‌چنه به‌غدا نه‌ك بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك”.
دروشم و بانگه‌شه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كردنی هه‌ولێر و پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوڵی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه به‌رهه‌م ساڵح و نه‌وه‌ی نوێش له‌سه‌ر بنه‌مایی هه‌مان دروشم ده‌ستی به بانگه‌ش كرد”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هیچ په‌یوه‌ندی نابێت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌لام حزبه لۆكالیه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كوردستان و پارتی ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نوێنه‌ره‌كان ده‌چن بۆ به‌غدا نه‌ك بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان”.