ڤیدیۆ: باڵی خائینی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، رێگا ناده‌ین جارێكی تر پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه كه‌ركووك
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دا كه ڤیدیۆكه‌ی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، كه له شاری كه‌ركووك گیراوه، به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك، كۆبوونه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك كه كڵاوێكی سپی له‌سه‌ره‌و لهداوایی گرێنتی له یه‌كێتی ده‌كات به‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه نێنه‌وه ناو كه‌ركووك، چونكه ده‌لێت له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، 900 كه‌س كوژراوه، بۆیه ده‌بێت زه‌مانه‌تی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان بكه‌ن له‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه نه‌گه‌رێته‌وه، كه‌ركووك چونكه ئه‌وانیش تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆكه دا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتیه‌كان، زه‌مانه‌ت ده‌ده‌نه پێكهاته عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان كه رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گه‌رانه‌وه پێشمه‌رگه بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه عه‌ره‌به‌ی كه له ڤیدیۆكه‌دا قسه ده‌كات ده‌لێت ده‌بێت زه‌مانه‌تمان هه‌بێت، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه چونكه ئه‌وان تۆڵه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه”.
دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی شاری كه‌ركووك له‌لایان ( بافل تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی) به هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه به‌ته‌واوی تێكچووه، به‌ڵام باڵی خیانه‌تكاری یه‌كێتی به‌رده‌وامن له رێگری گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له‌م گرته ڤیدیۆیه دا له‌زاری خۆیان رایده‌گه‌ێنن كه رێگا ناده‌ن پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه كه‌ركووك”.