بارزانی: دەستی ئێران لەبەغدا دەبڕێت
خواكوڕك
پاش ئەوەی مالیكی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و بەشێكی تری كۆتلە جیاوازەكانی ناو پەرلەمانی عێراق بەرەیەكی دژی عەبادی دروست كردوو وەزیرەكانی حكومەتی عێراقی لە ساتی رزگار كردنی مووسڵ دوورخستەوە بۆ ئەوەی ئەو پلانی سەربازی بۆ رزگار كردنی مووسڵ بە ئەنجام نەگات، ئاو لەو كاتە گەرانەوەی بارزانی ئەگەری هەیە كوتلەیەكی بەهێز دژ بە مالیكی و ئێران لەناو پەرلەمانی عێراق لێ بكەوێتەوە، لەدژی هەوڵەكانی ئێران و مالیكی بوەستێتەوە.
سەرچاوەیەك ئاشكرا كرد بارزانی وا بریار لە ماوەیەكی كەمدا سەردانی بەغدا بكات و لەنزیكەوە چاودێری دۆخی ئێستای بەغدا بكات، وا بریاریشە لەلایان عەبادیەوە وەك سەرۆكی ولاتێك پێشوازی لێ بكرێت،
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا رێگریە لە جارێكی تر گەرانەوەی مالیكی و كۆنترۆڵ كردنی تەواوی عێراق لەلایان ئێرانەوە، لەو ماوەیەشدا پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بارزانی و عەبادی لەسەر ئەو دۆخەی عێراق دروست بووە وە سەردانی كەسایەتیە عێراقیەكانیش بۆ لای بارزانی هەر لەسەر ئەو بابەتانە بووە.
پێشتر سەفین دزەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كردبوو كە وابڕیارە لە نزیكترین كات بارزانی سەردانی بەغدا بكات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبێتەوە.
هەر لەسەر ئەو بابەتە ئەمرۆ موقتەدا سەدر لەلێدوانێكی دا لەدژی بەشداری كردنی حشدی شەعبی و گوتی دەبێت ئەو گروپانە لەلایان عەبادیەوە دیاری بكرێت لە حشدی شەعبی بۆ رزگار كردنی مووسڵ ئەمەش كاردانەوەی تووندی چەند گروپێكی حشدی شەعبی بەدوای خۆی دا هێنا كە نزیكن لە ئێران.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن بارزانی بەتەواوی دۆخی ناوچەكەی بۆ روونە، بۆیە بەو سەردانەی بۆ بەغدا ئاماژە بەئاشتی جیابوونەوەی كورد و عەرەب لە عێراق دەردەخات، ئەویش تەنها بە لاواز كردنی بەرەی ئێران دەبێت لە عێراق و بە بەهێزكردنی عەبادی و كابینەكەی دەستەبەر دەبێت ئەم سەردانەش لە تەوەری سیاسیەكاندا دەچێتە ئەو دونیا بینینی نێوان بارزانی و عەبادی و كوتلە جیاوازەكانی ناو عێراق.