یه‌كێتی له رێگای كادیرانی ژووری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دروستده‌كات
رۆژ له دوای رۆژ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن ململانێی هه‌لبژاردن له نێوان یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی دیموكراسی توندتر ده‌بێت ،یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی له مه‌كته‌بی سیاسی پیكهێناوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كادرانه‌ی كه كار بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی به نوسراوی فه‌رمی سه‌رجه‌م ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی حزبه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و كه موچه‌ی هه‌موو ئه‌و كادیرانه رابگیریت كه له ناو یه‌كێتی دا كار بۆ (هاوپه‌یمانی دیموكراسی ) ده‌كه‌ن .
له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك هێرشی توندی نێوان لایه‌نگران و كادیرانی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی دیموكراسی ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان كادیرانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه وه‌ڵامی توندیان هه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ر به قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م سالحن ،ئه‌وه‌ی له نێو تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوكهوه له‌لایه‌ن كادیرانی یهكێتیهوهدهگوتریت هه‌لدانه‌وه‌ی فایلی گه‌نده‌لی سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رویانداوه .
هه‌رله نێو یه‌كێتی دا ده‌نگێكی ناره‌زایه‌تی به‌رزبووه‌ته‌وه‌و داواده‌كه‌ن كه بریاری ده‌ركردنی كادیرانی یه‌كێتی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش بگرێته‌وه كه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به ئاشكرا كار بۆ سه‌رخستنی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح ده‌كه‌ن .
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:” تا ئێستا لە شوێنێک هەشت کەس و لە شوێنی دیکە دوو کەس و سێ کەسیان بەهۆی کارکردنیان بۆ لیستی دیکە لەناو یەکێتی دوور خستووەتەوە،هەموو ئەوانەشی کە لە سەرکردایەتیی یەکێتیدان ئەوە سڕ دەکرێن، چونکە دوورخستنەوەیان پەیوەندیی بە بڕیاری کۆنگرەوە هەیە”.
بورهان فەرەج، چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە بەغدا گووتی:” قورسایی جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح وەکوو گۆڕان نابێ، چونکە نەوشیروان مستەفا سکرتێری دووەمی یەکێتی بوو، زۆربەی زۆری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵیدا رۆیشتن و رووداوەکانی ئەوکات و بارودۆخی ئەوکاتیش جیا بوون”.
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه رێبوار کەریم وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت : ئەو کەسانەی کە یەکێتی دەڵێت دوور خراونەتەوە، خۆیان دەستیان لە کارکردن لەناو یەکێتی کێشاوەتەوە “.