ئامینه زكری : به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان ڕێگرن له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایی چاكسازی
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رباری كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كان له‌هه‌وڵی جدیدان بۆ په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاسایی چاكسازی و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌لكاران بۆ به‌رده‌م دادگا ، چونكه ئه‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانییه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی كوردستاندایه .
ئامینه زكری له میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی په‌سه‌ند نه‌كردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی رایگه‌یاند: “به‌شێكی لایه‌نه‌كان رێگرن له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه و ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه و په‌سه‌ند كردنی.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاند، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌م پرسه دا كه‌مته‌رخه‌من.
رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكهوتهوه.