حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی راگهیێندراوێكی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازدا, له دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگهیێندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له مالپهریِ حكومه‌تیه هه‌رێم له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دا هاتووه:” سه‌ره‌تا نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانێكی خۆی و وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار به كاروباری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشكه‌ش كرد كه تیایدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی بڕیاره وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره به‌ریتانیانه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه پرۆسه‌ی تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه‌ی به زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌ویی شاره‌وانییه‌كان دروست كراون و به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه بڕیارێكی ته‌شریعی دیكه‌ی په‌سه‌ند كرد تایبه‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ی دیكه بۆ تاپۆكردنی زه‌ویی موڵكی میری له سنووری شاره‌وانییه‌كاندا كه به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون، زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه “په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه بڕیاره له په‌رۆشیی حكومه‌ت بۆ دۆخی كه‌مده‌رامه‌تانه كه به ناچاری به زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی خانوویان دروست كردووه، به ڕه‌چاوكردنی شایسته‌یی و هه‌بوونی مه‌رجه پێویسته‌كان، وه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه. پڕۆژه یاساكه ماوه‌یه‌كی درێژه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیار درا بۆ په‌سه‌ندكردن ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت”.
دوای ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ری زێده‌ڕۆیی سه‌ر زه‌ویی كشتوكاڵ و به‌رده‌ڵان و ته‌رخانكراو بۆ دارستان و پاوان كه لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌ی كردووه و به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی په‌سه‌ند كرد بۆ ئینفازكردنی هه‌ردوو یاسای فیدراڵیی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاوی ساڵی 1998 و یاسای فیدراڵی پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ساڵی 2010 كه ڕۆڵی كارایان ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی پیشه‌سازی و له هه‌مان كاتدا پشتگیریی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.