یه‌كێتی هه‌ره‌شه‌ی فه‌سلكردن له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ كورده‌كانی كه‌ركووك ده‌كات

دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی به‌ هاوكاری گرووپی خیانه‌تكارانی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017, كه‌ركووك رووبه‌روی ته‌عریب بووه‌ته‌وه‌, هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی كورد له‌ شاره‌كه‌دا به‌ هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی بڕیاریان داوه‌ ئه‌و حزبه‌ سزا بده‌ن, له‌ لایه‌كی تریش بۆ قبولنه‌كردنی ئه‌و دۆخه‌ سه‌ربازیه‌یی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێنراوه‌ بڕیاری به‌شداری نه‌كردنیان له‌ هه‌ڵبژاردن داوه‌. به‌ر پرسێكی یه‌كێتیش ده‌لێت:” هه‌ر پۆلیس و فه‌رمانبه‌رێك ده‌نگ به‌یه‌كێتی نه‌دات یان به‌شدار نه‌بێت, فه‌سڵ ده‌كرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ ئاسۆ مامه‌ند به‌ر پرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك, له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی كه‌ركووك و ژماره‌یه‌ك پۆلیس له‌ نێو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی گوتوویه‌تی:” ده‌بێت ئێمه‌ به‌ به‌شداری كردنمان له‌ هه‌ڵبژاردین رووبه‌رووی ئه‌و زۆرداریه‌یی حكومه‌تی عێراق ببینه‌وه‌, هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و هه‌له‌یه‌یی رابردوو چاك بكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و به‌ر پرسه‌ی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زمانێكی توند قسه‌ی كردووه‌ گوتویه‌تی:” هه‌ر فه‌رمانبه‌رو پۆلیسێك به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات, به‌ قسه‌ی ئێمه‌ دامه‌زرابێت و ده‌نگ به‌ یه‌كێتی نه‌دات ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ فه‌سڵی ده‌كه‌ین, بۆیه‌ هیوا دارین كه‌س نه‌خۆی نه‌ ئێمه‌ بخاته‌ ئه‌و دۆخه‌ موحریجه‌.

Back to top button