كەریم تەمیمی: كۆمسیۆن سزایی 60 كاندید و قهوارهی بهشداری ههڵبژاردن دهدات
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد بەهۆی پێشێلکاری و دەرچوون لە ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن ٦٠ لیست و کاندیدیان سزاداوە.
كەریم تەمیمی، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سزای توندی دژی ٦٠ كاندید و قەوارەی سیاسی بەشدار لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەرکردووە”.
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاشیگەیاند: هەر قەوارە و کاندیدێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن سەرپێچی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بکات سزادەدرێت، سزای کۆمیسیۆنیش بۆ قەوارەکان پێنج ملیۆن دینار و بۆ کاندیدەکانیش سێ ملیۆن دینارە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، كاندیدەکان و پارتەكان سەرپێچی دووبارەبكەنەوە ئەوكات كۆمیسیۆن سزا داراییەکە دوو هێندە زیاد دەكات، ئەگەر جاری سێیەمیش سەرپێچییان كردەوە، ئەوكات متمانە لە كاندید و پارتەكەش وەردەگرنەوە”.
لە ڕۆژی ١٤ـی ئەم مانگەوە لە عێراق و لە ڕۆژی ١٥ـی مانگیشەوە لە هەرێمی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە کە بڕیارە ڕۆژی ١٢ـی ئایار بەڕێوەبچێت.