سەرۆك بارزانی بە بۆنەی “چارشه‌مما سۆر” پیرۆزبایی له‌ ئێزیدییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئاینی ئێزیدی(چارشەمما سۆر)، ئاراسته‌ی كردووه‌، وێڕای پیرۆزبایی له‌ “خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان” رایگه‌یاندووه‌، “هیوادارم جەژنی ئەمساڵی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان لاپەڕەیەكی تازە بێت بۆ تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشییەك و كۆتاییهاتنی ئێش و ئازارەكانیان و بتوانن لە سایەی سەقامگیری و برایەتیدا جەژن و بۆنە ئایینییەكانیان بگێڕن”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینیی ئێزیدی چارشەمما سۆر گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. هیوادارم جەژنی ئەمساڵی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان لاپەڕەیەكی تازە بێت بۆ تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشییەك و كۆتاییهاتنی ئێش و ئازارەكانیان و بتوانن لە سایەی سەقامگیری و برایەتیدا جەژن و بۆنە ئایینییەكانیان بگێڕن.

جەژنی چارشەمما سۆر لە هەموو خوشك و برایانی ئێزیدیمان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی

17ـی 4ـی 2018

Back to top button