ئه‌ردۆغان و ڕۆحانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیان ئه‌نجام دا
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 17ی 4ی 2018 ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردۆته‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و حه‌سه‌ن رۆحانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
ئاژانسه‌كه بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە دەستیکەوتون رایگه‌یاندوه رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن رۆحانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی سوریا و پەیوەندییە دوقۆڵییەکانیان تاوتوێکردوە.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ روحانی ئاماژەی بەوەکردوە کە تورکیا ھەر لە سەرەتاوە ھەڵوێستی بەرامبەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی رون و ئاشکرا بوە و جەختیشی لە گرنگی کەمکردنەوەی بارگرژیی کردوەتەوە.
ئه‌ردۆغان و روحانی جەختیان لە گرنگیی درێژەدان بە هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی هەریەک لە تورکیا، ئێران و روسیا لەچوارچێوەی قۆناغی ئاستانه‌دا کردوەتەوە لە پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی یه‌كجاره‌كی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا خۆشحاڵییان دەربڕیوە لەبەرامبەر بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ئێران.