وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: سبه‌ی ته‌نیا له سنووری هه‌ولێر و دهۆك پشووه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند سبه‌ی چوارشه‌ممه به بۆنه‌ی جه‌ژنی چوارشه‌ما سۆری خوشك برا ئیزیدیه‌كان پشووه ته‌نها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا نه‌بێت, وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به پشووی سبه‌ی بڵاوكرده‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه, تیایدا ئاماژه دراوه به ئه‌وه كه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ته‌نیا سبه‌ی چوارشه‌ممه پشووی فه‌رمییه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌رین به‌هیچ جۆرێك پشوو نییه به‌هۆی دواكه‌وتنیان له خوێندن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه:-
دەربارەی پشووی تەنها ڕۆژی چوارشەممە
۱. لە سنووری هەولیڕ و دهۆک، تەنها ڕۆژی چوارشەممە پشوو هەیە و رۆژی پێنجشەممە دەوام هەیە.
۲. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، بە هۆی دواکەوتنی خوێندن بە هیچ جۆرێک پشوو نابێت.
بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۲٠۱۸/٤/۱۷