به‌ر پرسێكی گۆڕان له خورماتوو, خه‌لكی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان بیرنه‌چووه تا ده‌نگ به‌یه‌كێتی بده‌ن
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ر كه‌ركووك و دوزخورماتوو به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا, به‌ر پرسێكی گۆڕان ده‌لێت له خورماتوو یه‌كێتی ده‌نگ ناهێنێت چونكه خیانه‌تیان له كوردستان و خه‌لكی ناوچه‌كه كرد.
جەبار مەلا ئەمین، باژێڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە خورماتوو له لێدوانێكی میدیای رایگه‌یاندووه, ئه‌م هه‌لبژاردنه گۆڕانێ:ی گه‌روه له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌موو حزبه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م ناوچانه دروست ده‌كات, به جۆرێك كه ئه‌وانه‌ی پێشوتر لێره ده‌نگی زۆریان هێنا ئێستا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی گۆڕان ده‌شلێت:” پێم وایه یه‌كێتی دۆڕاوی یه‌كه‌م ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو, چوونكه خه‌لكی كه‌ركووك و دوز و ناوچه‌كانی دیكه خیانه‌تی یه‌كێتیان له 16ی ئكتۆبه‌ر بیر نه‌چووه تا ده‌نگ به‌و حزبه بده‌نه‌وه كه پێشتر اوهنی زۆرترین ده‌نگ بووه.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی گۆڕان ده‌شلێت:” یه‌كێتی له رێگای چاو سور كردنه‌وه دروستكردنی فشار له‌سه‌ر هاوڵاتیان و ترساندنیان ده‌یه‌وێت ئه‌و جاره ده‌نگه‌كان مسۆگه‌ر بكات, به‌ڵام به دڵنیایه‌وه سه‌رده‌می یه‌كێتی له‌و ناوچانه به كه‌ركووكیشه‌وه گوزه‌شت.