حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه ناهێلن كاندیدانی ئێزدی بچنه شنگال
دوای ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق, له ئێستادا به مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران, كاندیدان بۆ گه‌یاندنی په‌یام و به‌رنامه‌ی كاری داهاتویان سه‌ردانی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن, به‌ڵام تا ئێستاش په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رێگری له چوونی كاندیدانی ئێزیدی له سنوری شنگاڵ ده‌كه‌ن بۆ شنگاڵ.
ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان, وه‌ك ده‌ست پێكێك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له لقی شنگاڵ ناساندنی بۆ ژماره‌یه‌ك كاندید كرد كه له ناوچه كوردستانیه‌كانی شنگاڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وه به‌ر بژێر كراون, به‌ڵام تا ئێستا ناتوانن بگه‌رێنه‌وه نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان.
له‌و باره‌یه‌وه لازیمه یوسف حه‌مێ، رایگه‌یاندووه: “حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه له شنگال هه‌ن و ڕێگه ناده‌ن ئێمه وه‌كو كاندیدانی كوردانی ئێزدی له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بچین په‌یامی خۆمان بگه‌یەنین و بانگه‌شه بۆ خۆمان بكه‌ین و ڕێگری ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان كردووه، به‌ڵام ڕازی نه‌بوونه و به‌ربه‌ستمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیوادارین ڕێگه‌مان پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ناوخه‌ڵكی خۆمان و بانگه‌شه بكه‌ین.”
لازیمه یوسف حه‌مێ گوتیشی: “لایه‌نگری زۆرمان له شنگال هه‌یه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری له چوونی ئێمه ده‌كه‌ن ئێمه‌ش لافیته و پۆسته‌ری خۆمان ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه كردووه و جارێ نازانین ڕێگه به هه‌ڵواسینی ده‌ده‌ن، یان نا، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت با ڕێگری نه‌كه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نگی خۆیان بده‌ن.”
حه‌مێ باسی له‌وه‌ش كرد: “خه‌ڵكی شنگال ئه‌گه‌ر متمانه به ئێمه بدات ده‌بینه داكۆكیكار له مافی خه‌ڵكی خۆمان و هه‌وڵی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی ده‌ده‌ین له ده‌ستی داعش و هاوكاریی دایكی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. جگه له‌وه‌ش، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد ده‌ده‌ین.”