بەڤیدیۆ عەلی حمە ساڵح سوكایەتی بەدهۆك و كەناڵی وارتیڤی دەكات

خواكوڕك
 
لەكاتی خۆپێشاندانی سلێمانی كەناڵی وار دیمانەیەك لەگەڵ عەلی حمە ساڵح دەكات و لە دیمانەكەدا لە عەلی حمە ساڵح دەپرسێت، چۆن بەرگری لەداواكاریەكانی خەڵك دەكەن، عەلی حمە ساڵح لەوەڵامی ئەو پرسیارە خۆی دەزێتەوە و دەلێت ئەی خەڵك دەپرسێت ئەوەی پاڵپشتی كەناڵەكەتان دەكات بۆچی پەرەلەمانی داخست.
 
ئەم هەڵچوونەی عەلی حمە ساڵح لەكاتێكدا هات كە رێگا نەدرا ئەندام پەرلەمانتارەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، بۆ بەرژەوەندی خۆیان خۆپێشاندانەكە بەكار بهێنن لەلایان رێكخەرانی خۆپێشاندانەكە.
 
لەبەرامبەریشدا پەیامنێرە كچەكەی وارتیڤی پێی دەڵێت: تۆ چۆن تەشهیر بەكەناڵێك دەكەیت كە لەناو خۆپیشاندەرانداین، عەلی حەمە ساڵحیش بەئەقلێكی تەسكی حزبی و شارچیەتی دەلێت برۆ لە دهۆك و هەولێر راپۆرت بكە.
لەبەرامبەر دا پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی عەلی حمە ساڵح دەداتەوە و دەلێت،تەختیەی ئیعلامی لەدهۆک دەکەین، لە سەنگەرەکانی بەرگری و قوربانیدان، لە کەمپی ئاوارەکان کە ٨٠٠ هەزار پەنابەرو ئاوارەی تێدایە، دهۆک شوێنی قوربانیدان و ماڵە شەهید و فەرمانبەر و مامۆستایانی بەشەرەفە کە خەریکی پەروەردەی منداڵ و کەس و کاری ئەو پێشمەرگانەن کە بەرگری لە گەلی کوردستان دەکات، دهۆک ناوێکی هێند گەورەیە و شارێکی هێند قوربانیدەرە، لەبەر ئەوەی زۆرترین شەهیدی شەری داعش و ڕۆڵەکانی لە سەنگەرەکاندان و ئامانجێکی گەورەترییان هەیە، ئامادەنین گوێ بۆ پلانی خەڵکانێکی نەخۆش بگرن، خەڵكی دهۆک خۆیان باشدەزانن ڕاستی لەکوێیە بۆیە سەنگ و قورسایتان لە دهۆک جوانە، ناهەقتان ناگرم کینە و ڕقتان هەبێت بەرانبەر ئەو شارە چونکە لەباشترین حاڵی خۆتاندا خەڵک هێندەی پوشێک نرخ بۆ قسەتان دانانێت، جا چ خۆت بیت یان سەرتیپەکانت.
هەر لەوەڵامدا ئامینە زكری ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت، من وەک نوێنەرێکی گەل و شارەکەم ئەوەندەت پێدەڵێم، چیدی خەڵكی سلێمانی مەکەنە قوربانی سیاسەتە چەوتەکانتان، تانە لە دهۆک مەدەن فەرموون هیچ نەبێت وا لەو شارە بکەن با کەمێک لە دهۆک بچێت، وەرن وەک دهوکیەکان بو دەولەت خەبات بکەن، خۆ پێش قەیران هەمووشتێکتان لەبەر دەست بوو نەتانکرد، چیدی مامۆستاو گەنج و ڕۆڵەکانی ئەم میللەتە مەکەنە قوربانی سیاسەت و مەرامە چەوتەکانتان، لەگەڵ میلەت ڕاستگۆبن، وەکو مەرد شان بخەنە بەر ئەم قەیران و ئەم ناڕەحەتیانەی بەسەر ئەم خەڵكە دێت، خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەت نامەردییە و ئیستیغلال کردنی دەنگی خەڵک و قەیران و داواکارییە رەواکانی خەڵك دووجار نامەردییە.

Back to top button