ئه‌گه‌ر له تیشكی خۆڕ دووربیت ئه‌وا ئه‌م نه‌خۆشیه ترسناكه لێت نزیكه.
له نوێترین لێكۆلینه‌وه‌یه‌ى پزیشكى ئه‌مریكى ده‌ركه‌وتووه، كه كه‌م به‌ركه‌وتنى ڕووناكى خۆر ، ئه‌گه‌رى تووشبوون به مه‌ترسی جه‌ڵته‌ى مێشك ئاسان ده‌كات.”
كۆمه‌له‌ى ئه‌مریكى بۆ جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌لێت” ئه‌م نه‌خۆشیه چواره‌م گه‌وره‌ترین هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى خه‌لكه له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ، كه پهپوهندى به ڕوودانى كێشه‌ى كارى خوێن له‌ناو مێشك و كه‌م گه‌یشتنى ئۆكسیجین و خۆراكى پێویسته‌وه بۆ مێشك هه‌یه .
به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه كه توڕى هه‌والى “”CNN بڵاویكردۆته‌وه.” كه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ناوچانه‌ى ڕووناكى خۆریان تێدا كه‌مه ، رێژه‌ى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك تێیدا به‌رزه .
پرۆفیسۆر لیزلى مكلۆر له زانكۆى ئهلباما له پرمنگهام له‌وباره‌وه وتى” ئه‌مه یه‌كه‌مین لێكۆلینه‌وه‌یه كه له رێگه‌ى مانگى ده‌ستكردى سه‌ربه ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى ئه‌مریكا “ناسا” چاودێرى تیشكى خۆرى كردووه بۆ دیاری كردنى پله‌ى گه‌رما و چونیه‌تى مامه‌له‌كردنى له‌گه‌ل مه‌ترسی جه‌ڵته‌ى مێشك .
مكلور وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه تیشكى خۆرى به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م به‌رى ده‌كه‌وێت ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ى مێشك به ڕێژه‌ى 60% ده‌بێت . لێكۆلینه‌وه‌كه دووپاتى كرده‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان تیشكى خۆر‌و مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه هه‌یه ، ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى ڤیتامین “D” له‌ناو له‌شدا له‌كاتى به‌ركه‌وتنى تیشكى خۆر .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووتریش ئه‌وه‌ى سه‌لماندبوو كه په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێز له نێوان ئاستى ڤیتامین “D”و مه‌ترسی جه‌ڵته‌ى مێشك و تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵه‌وه هه‌یه.