تا ده‌توانن دووربن له چبسی په‌تاته له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره مه‌ترسیداره.
خواردنی یه‌ك كیس جبس له‌رۆژێكدا هاوشێوه‌ی خواردنه‌وه‌ی پێنج لیتر زه‌یتی چێشتلێنانه، ئه‌مه‌ش به چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه چپسی په‌تاته زۆر ترسناكه.”
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی بریتانی له‌زاری (مایكل مۆس) توێژه‌ر له‌بواری زانستی خۆراكیدا مه‌ترسیه‌كانی خواردنی چبسی په‌تاته‌ی خستۆته‌روو كهتهنیا مرۆڤ توشی قه‌ڵه‌وی ناكات به‌ڵكو خواردنی یه‌ك كیس له‌چبس رۆژانه هاوتای خواردنه‌وه‌ی پێنج لیتر زه‌یتی چێشتلێنانه.
سێ راستی گرنگ هه‌یه له‌سه‌ر خواردنی ئه‌و چبسه كه پێویسته هه‌موو كه‌س بیزانێت كه بریتین له:-
– ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكانی دروستكار كارده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چبسه كه‌ده‌بێته هۆی هاندانی كه‌سه‌كه تا ئالوده‌ی خواردنی بێت و رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی نیشاسته و كاربۆهیدرات بخوات كه‌ده‌بێته هۆی گۆرینی ئاستی گلوكۆز و ئه‌نسۆلین له‌خوێندا بۆ زیادكردنی هه‌ستی برسێتی و ویستی خواردن.
– خواردنی چبس به‌زۆری زیان به‌كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك زیانی جگه‌ره‌كێشان وایه ئه‌وه‌ش وه‌ك بونی ماده‌ی ئهكریلامیدی ژه‌هراوی كیمیایی.
-خواردنی چبس په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌تێكچوونی ناوریایی و جوڵانی زۆره‌وه، دواتر زانایان دوپاتیانكرده‌وه كهههوڵهكانیان له‌بواری خستنه‌روی رۆشنبیری خواردنی ته‌ندروست و خۆ به‌دورگرتن لهئالودهبون بهچبسهوه هه‌مووكات شكست ده‌هێنێت به‌هۆی زۆری ئه‌و ریكلامانه‌ی به‌ره‌نگه جیاوازه‌كان بۆی دەکەن.