كێ سلێمانی له ئاژاوه و نا ئارامی پاراست
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 27/9/2016 وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی ناره‌زایی مامۆستایان و توێژه‌كانی دیكه ئه‌نجامدرا، به‌ڵام وه‌كو پێشبینی نا ئارامی ده‌كرا رووینه‌دا، چاودێرێكی سیاسیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو.
نیاز حاجی چاودێری سیاسی، هۆكاره‌كانی دروست نه‌بوونی نائارامی له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی و توند و تۆڵی هێزه ئه‌منیه‌كان و گوێڕایه‌ڵی سه‌رپه‌رشتانی خوپیشاندانه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و ب ڵێنه‌ی كه ئێران به پارتی دابووی له‌یاره‌ی راگرتنی ئارامی سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌و پارێزگایه.
حاجی له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نوسێت، “دوای ئامادەسازیەکی ۱٥ رۆژی بۆ چۆنێتی هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی لە دەڤەری سەوزنییدا، پارتی بە جدی هاتە سەر هێڵ کە نزیکبونەوە لە بارەگاکانی پارتی هێڵی سورە و کاردانەوە و باجی قورس بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئێران هاتە سەر هێڵ و لەهەڕەشەکانی پارتی گەیشت، بۆیە دڵنیایی دا کە بارەگاکانی پارتی پارێزراو دەبن، بۆیە فەرمانی بەهێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دا کە دەبێ ئەو هەڕەشانەی پارتی بەهەند وەربگرن و هیچ کەمتەرخەمی کردنێک جێگای قبوڵکردن نیە”.
ئه‌و چاودێره پێیوایه هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی هۆكارێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی دیكه و ئێران هه‌موو توانایه‌كیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ئارامی ده‌ڵێت، “ئەمڕۆ سەلمێنرا کە دەڤەری سەوزنیلی تەواو لەژێر هەژمونی ئێراندایە، ئەمجارەشیان پارتی بەهانای دەڤەری سەوزنیلیەوە هات، ئەگەر پارتی هەڕەشەی نەکردبا ئەوا ئەمڕۆ دەڤەری سلێمانی دەبووە ناوەندی شەر و ئاژاوە و ئالۆزی و پاشاگەردانی”.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی نوسینه‌كه‌یدا هاتووه، “خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ خاڵی ئیجابی تێدابوو، رێگایان نەدا پەڕلەمانتارە موزایەدە چیەکان خۆیان بکەنە کەواسوری پێش خۆپیشاندانەکان. هەڤاڵ ئەبوبەکر نەبینرا لە خۆپیشاندانەکەدا، پێدەچی لە قەوارەی پیلانەکە گەیشتبێ کە دژی کراوە. هیچ دەمامک لەسەرێک نەبینرا. داواکاریەکان رەوا بوون بە شێوازێکی شارستانیانە گەیەنران.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا نیاز حاجی روو ده‌كاته حكومه‌ت و ده‌ڵێت، “حکومەتیش لەسەریەتی بەراشکاوانە بە چوار حزبەکە بڵێت، یان ئۆپۆزسیۆن بن یان لە حکومەتدابن، جیتر قبوڵ نیە لە حکومەت دابن و خۆتان لە بەرپرسیاریەتی بدزنەوە، هۆکاری تەواوی نەتوانینی پێدانی مووچە بۆ موچەخۆران روونبکاتەوە”.