بۆچی پێویسته هه‌میشه گوێز بخۆین و بۆ چ نه‌خۆشیه‌ك به سووده كه تا ئێستا نه‌تانزانیوه.؟
زانایانی ئه‌مریكی گوێز به زۆرترین جۆری ناوكه ته‌ندروستیه‌كان داده‌نێن وه ده‌ڵێن ده‌بێت به رێژه‌یه‌كی زۆر بخورێت له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا پێویسته هه‌میشه بخوریت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێز به ده‌یان سوودی هه‌یه بۆ مرۆڤ.”
زانایان له پێنسلڤانیا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی كیمیاكارانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان راگه‌یاند.” كه به‌ری داری گوێز كه رێژهیهكهی زۆر له دژه ئهكسهدهی تیادایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ری داره‌كانی تردا، چونكه دژه ئه‌كسه‌ده یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له به‌رگری دژی نه‌خۆشی.
هه‌روه‌ها زانایان رایانگه‌یاند.” كه به‌رهه‌می داره‌كانی هاوشێوه‌ی گوێز رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی خۆراكی باشیان تێدایه به‌ڵام گوێز زیاتر ته‌ندروستیه به‌راورد به باده‌م و فسته‌ق، له‌و باره‌وه، (د. جو فینسون) له زانكۆی سكرانتون چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ دژه ئه‌كسه‌ده بۆ زیاتر له 9 جۆری جیاواز له به‌ری دار به‌ڵام بۆی ده‌ركه‌وت كه گوێز چه‌ندین جار دژه ئهكسهدهی زیاتره له‌وانی تر.
سودی دژه ئه‌كسه‌ده بریتیه له وه‌ستانی ئه‌و چالاكیه خراپانه‌ی كه زیان به خانه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دژه ئهكسهدهیه له گوێزدا هه‌یه 15 جار به‌هێزی زیاتره له ڤیتامیه (E) كه ناسراوه به‌وه‌ی له‌ش ده‌پارێزێت له چالاكیه سروشتیه خراپه‌كان كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خواردنی گوێز و هاوشێوه‌كانی به رێژه‌ی كه‌م و به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و چه‌ند جۆرێك له شێرپه‌نجه.