به‌په‌له…یه‌كێتی دوو كادری باڵای حزبه‌كه‌ی له رێزه‌كانی دهركـــــرد.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له بڕیاریكیدا، راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی حزبه‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و له یه‌كێتی ده‌ریانكرد، به‌هۆكاری نزیكی له به‌رهه‌م ساڵح و كاركردن بۆ ئه‌و.”
بەپێی بڕیارێکی نووسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، کە وێنەیەکی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێێدا هاتووه.” كه لەبەر رۆشنایی بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی بڕیاری دوورخستنەوەی “دڵشاد عەبدولڕەحمان” راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کارەکەی دراوە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ھۆکاری دوورخستنەوەی دڵشاد عەبدولڕەحمانی لە ریزەکانی حزبەکەی بۆ پەیوەندیکردن بە ”لایەنێکی ترەوە“ و کارکردن بە ”دژی سیاسەتەکانی یەکێتی“، گەڕاندووەتەوە كه مه‌به‌ست لێی هاوپهیمانیهتیهكهی به‌رهه‌م ساڵحه.
ئه‌وه‌ی له نوسراوه‌كه، ده‌بیندرێت، جیا له‌و راوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، (دانا نەقی) ئەندام مەکتەب لە سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی بە ھەمان ھۆکار، لە ریزەکانی ئەو حزبە، ده‌ركراوه.”
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌كه:-