شۆك…گاریس بێل هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ریال مه‌درید ده‌كات به‌م كاره‌ی.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌كانى ئیسپانى بڵاویانكردۆته‌وه‌.” كه‌ یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى وێڵزى و یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید، گاریس بێل ره‌تى كرده‌وه‌ ریزى ریال مه‌درید جێبهێلێت له‌ مێركاتۆى هاوینه‌ى داهاتوو و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات.”

له‌و باره‌یه‌وه‌، پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌.” كه‌ یاریزان گاریس بێل ره‌تى كردۆته‌وه‌ ریال مه‌درید جێبهێلێت و به‌گرێبه‌ستێكى ئاڵو گۆر له‌گه‌ڵ یاریزانى میسرى بچێته‌ لیڤه‌رپول، هه‌ر به‌پیی هه‌واڵی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى دووپات كردۆته‌وه‌.” كه‌ پێرێز سه‌رۆكى ریال مه‌درید هه‌ست ده‌كات لیڤه‌رپول ئاماده‌ نیه‌ ده‌ست به‌ردارى تواناكانى سه‌لاح بێت ، به‌و مه‌رجه‌ى مێره‌نگى ده‌ست به‌ردارى تواناكانى یاریزانێكى ئه‌ستێره‌ بێت بۆیانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌.”
دۆن بالۆن ئه‌وه‌شى نوسیوه‌.” كه‌ یارزیان گاریس بێل ره‌تى كردۆته‌وه‌ ریال جێبهێلێت و بچێته‌ لیڤه‌رپول ، به‌ڵكو به‌باشى ده‌زانێت بچێته‌ ریزى مانچسته‌ر یونایتد یاخود تۆتنهامى ئینگلیزى ئه‌گه‌ر بریارى گه‌رانه‌وه‌ بدات بۆخولى پریمه‌ر لیگ.”

Back to top button