ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كۆبونه‌وه‌دایه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له هاوینه‌هه‌واری پیرمام، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكرد و كۆبونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی “پ.د.ك” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.”
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی4ی2018، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له شارۆچكه‌ی پیرمام له سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی، له كۆبونهوهن و به‌پێی زانیارییه‌كان.” ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكات.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی پریتی ده‌بێت له.” ئامادەكاری ئه‌و حزبه‌یه بۆ ھەڵبژاردنەكان و بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی داهاتوو، بڕیاره 12ی 5ی 2018 به‌ڕیوه‌بچێت.”