به‌رهه‌م ساڵح: باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌دیمانه‌یه‌كی دا به‌رهه‌م ساڵح باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و ئاماژه به له‌ده‌ستی دانی خاكی كوردستان ده‌كات له‌م رۆژه‌دا و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره به‌رپرسێكی باڵای حزبه‌كانی سلێمانی، جورئه‌تی داننانیان ده‌بێت به‌وه‌ی باس له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ن”.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی له چوارچێوه‌ی دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ میدیاكان، باس له‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و رایدهگهێنێت، ده‌بێت گه‌لی كوردستان ئه‌وانه سزا بدات كه به‌شه‌و و رۆژێك خاكی كوردستانیان له‌ده‌ست دا‌و خیانه‌تیان له‌خوێنی شه‌هیدان كردووه، كه‌ركووكیان فرۆشت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رپرس و لایانگرانی یه‌كێتی ههڵهمهتێكی به‌رفره‌وانیان له‌دژی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ست پێكردووه، به سپله به‌رامبه‌ر مام جه‌لال ناوی ده‌به‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ندام و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌ده‌نه‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریشه به‌رهه‌م ساڵح دژی یه‌كێتی باس له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات”.