كاوه محه‌مه‌د: ئێمه له‌به‌غداش بین هه‌ر دژی كوردستان كار ده‌كه‌ین
ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان و كاندیدی لیستی گۆڕان له‌هه‌ولێر (كاوه محه‌مه‌د) له دیمانه‌یه‌كی میدیایی دا به‌ئاشكرا دانی به‌وه دانا كه ئه‌وان له به‌غداش بن دژی حكومه‌تی كوردستان كار ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی عێراق ده‌كه‌ن بۆ سنور دانان بۆ حكومه‌تی كوردستان”.
له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی خوڵی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و چه‌ند حزبێكی تر له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی كوردستان و حكومه‌تی كوردستان ده‌یانه‌وێت ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بۆ په‌رله‌مانی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی مافه ده‌ستووریه‌كانی گه‌لی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌م حزبانه له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كوردستان ده‌یانه‌وێت ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه”.
به‌سام عه‌لی كادیری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كاوه محه‌مه‌د، رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌م براده‌رانی گۆڕان تاوه‌كو ئێستا نازانن، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنی عێراقه نه‌ك كوردستان له وه‌ڵامی ئه‌م كادیره‌ی پارتی كاوه محه‌مه‌د كاندیدی گۆڕان له‌هه‌ولێر، ده‌لێـ، ئێمه له‌به‌غداش بین دژی حكومه‌تی كوردستان كار ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌سه‌پێنین به‌سه‌ر كوردستاندا و سنور به كوردستان داده‌نێین”.