چاودێرانی سیاسی: هه‌ڵمه‌تی شێواندنی پۆسته‌ره‌كانی پارتی له سلێمانی كاردانه‌وه‌ی له دهۆك و هه‌ولێریش ده‌بێت
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له سلێمانی به‌به‌رنامه بۆ دارێژراو ده‌ستكراوه به شێواندنی پۆسته‌ره‌كانی كاندیده‌كانی پارتی له سنوری پارێزگای سلێمانی، ئه‌مه‌ش وای كرد كه كاندید و لیستی پارتی له پارێزگایی سلێمانی هۆشداری بده‌ن، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، له‌هه‌ولێر و دهۆك یه‌ك پۆسته‌ر نامێنێت”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه پاش ده‌ستپێكردنی شێواندنی پۆسته‌ره‌كانی كاندیدانی پارتی له سلێمانی و لیستی پارتی له سلێمانی، له‌هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌ست ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی له سلێمانی وا له پۆسته‌ره‌كان ده‌كه‌ن، چونكه له‌وڵاتی ئێمه سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای كار و كاردانه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان بردووه بۆ شێواندنی پۆسته‌ره‌كانی پارتی و دراندنی پۆسته‌ری كاندیده‌كانی پارتی له‌سلێمانی مه‌به‌ستیان هه‌یه به به‌رنامه كاری بۆ ده‌كه‌ن، بۆیه چاوه‌روان ده‌كرێت له‌هه‌ولێریش ده‌ست پێ بكرێت”.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق له سلێمانی هه‌ڵمه‌تی شێواندن و سوكایه‌تی كردن به كاندیدانی پارتی و دڕاندنی پۆسته‌ره‌كانی كاندیدانی پارتی ده‌ستی پێكردووه، ئه‌مه‌ش بهبروان چاودێرانی سیاسی چاوه‌روان كراوه له هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌م شێواندن و دراندنه ده‌ست پێ بكرێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك”.