ئاڵا ئه‌سه‌دی هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار

ئاڵا ئه‌سه‌دی ئه‌ندام په‌رله‌مانی خوڵی پێشووی یه‌كێتی و كاندیدی لیسته‌ عه‌ره‌بیه‌كانی ئێستا بۆ خوڵی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ ئێستا له‌لایان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سڕ كراوه‌، داوایی لێسه‌ندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵی یه‌كێتی ده‌كرێت كه‌ له‌لایایه‌تی، هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و ده‌لێت به‌بێ ژماره‌ی یاسایی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، واژووی له‌سه‌ر سڕكردنی من كردووه‌ له‌ناو یه‌كێتی”.

له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆی دا كه‌ ئه‌مرۆ 18ی 4ی 2018 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ له‌ئێستادا به‌ناوی ئاڵا ئه‌سه‌دی ناوی ده‌ركردووه‌، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەبێ ئەوەی دەنگی پێویستی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بەدەست هێنابێت، واژۆی لەسەر بڕیاری سڕکردنەکەی کردووە له‌باره‌ی موڵك و ماڵی یه‌كێتی كه‌ له‌لایه‌تی ده‌لێـ”ئۆتۆمبێلێکی حزبەکەی لایە”.

ئاڵا ئه‌سه‌دی یه‌كێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی كه‌ به‌شانازیه‌وه‌ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی كردووه‌ و له‌چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقدا له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر رۆڵی خۆی گێراوه‌ بۆ فرۆشتنی كه‌ركووك وه‌ستانه‌وه‌ له‌دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

هه‌روه‌ها ئاڵا ئه‌سه‌دی له‌ ڤیدیۆكه‌دا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌لێـ”کاکی کارگێڕ بۆی نییە موحاسەبەی من بکات، دەبێ لێژنە لەسەر مەلا بەختیار دروست بکرێت، چونکە مەلا بەختیار بەڵگەی لەسەر هەیە و بەڵگەکانیش لای لاهوور جەنگییە و ده‌شلێـ”من نەچوومەتە نێو حزبێکی دیکە، چوومەتە نێو ئیئتیلافێکی نیشتمانییەوە بۆ هەڵبژاردن، بە ئاگاداریی هێرۆ ئیبراهیم و ماڵی جەلال تاڵەبانی و بەشێک لە سەرکردایەتی ئەمەم کردووە”.

Back to top button